بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
لە پەیامەکەی #مەسرور بارزانی#دا هاتووە، بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی کۆچی 1446، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
سەرۆکی حکوومەت، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، داواکارین لە خوای مەزن و دلۆڤان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن و کامەرانی بێت.
ئاماژەی بەوەش داوە، ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 36 times
Write your comment about this item!