یارییەکانی جەولەی یەکەمی خولی فێرگەکانی شاری #سلێمانی# و دەوروبەری دەست پێدەکات و بڕیارە لە یەکەم یاری خۆیدا، فێرگەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# ڕووبەڕووی فێرگەی سلێمانی نوێ ببێتەوە.
سەبارەت بە بەشداریان لەو خولە و بەڕێوەچوونی یەکەم یاریان، فەرمان محەمەد سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەم خولە بە بەشداری 36 فێرگە بەڕێوە دەچێت و دوای تیروپشکی یارییەکانی فێرگەکان دابەشی سەر سێ کۆمەڵە کراون.
هەروەک ناوبراو وتی، خولەکە تایبەتە بە لە دایکبووانی ساڵی (2012و2013) و لە یەکەم یاریشمان ڕووبەڕووی فێرگەی سلێمانی نوێ دەبینەوە کە ئەو یارییە لە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی #24-02-2024# و لەسەر یاریگەی کازیوەی یەک بەڕێوە دەچێت.
دواجار فەرمان محەمەد باسی لە ئامادەکاری فێرگەی پێشمەرگە کردوو وتی، تیمەکانمان لە سەرجەم ئاستەکان بەردەوام لە مەشق و ئامادەکاری دان و دەمانەوێت لە خول و پاڵەوانێتییەکان یاریزانی نوێ و ئاست بەرز بخەینە نێو یارییەکان تا بتوانین لە ساڵانی ئاییندە و وەک هەمیشە قوتابخانەیەک بین بۆ گەیاندنی چەندین یاریزانی ئاست بەرز بە تەمەنەکانی تازەپێگەیشتووان تا پێشکەوتوان. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 159 times
Write your comment about this item!