تیمی بالەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# توانی لە کۆبوونەوەی یەکەمی قۆناغی کۆتایی خولی یانە نایابەکانی بالەی ئێراق لە کۆی چوار یاری سێ سەرکەوتنی گرنگ دەستەبەر بکات دوایی ئەوەی شکستی بە هەریەک لە یانەکانی (مەسافی شیمال، بەحری و غازی بەسرە) هێنا.
پێشمەرگە لە یەکەم یاری خۆی لە بەرانبەر #یانەی وەرزشی هەولێر# بە ئەنجامی 3-2 سێت تووشی شکست هات و هەروەک لە دووەم یاری دا توانی شکست بە یانەی مەسافی شیمال بهێنێت دوایی ئەوەی بە ئەنجامی 3-1 سێت سەرکەوتنی بەسەر مسۆگەر کرد.
یانەی بەحری بۆ پێشمەرگە ئاسان بوو پاش ئەوەی بە ئاستە بەرزەکەیان و بە ئەنجامی سێ سێتی یەکلایەنە و سێ خاڵەوە ئەو یاریەیان بردەوە.
دواجار و لە دوا یاری خۆیاندا پێشمەرگەکان ڕووبەڕووی یانەی غازی بەسرەی خواروی ئێراق بوونەوە و توانیان شێر ئاسا و دوای ڕکابەرییەکی سەرسەختانە، ئەنجام لە بەرژەوەندی خۆیان بە 3-2 سێت کۆتای پێبهێنن بە خاڵەکانی.
(25 × 22 / 21 × 25 / 15 × 25 / 26 × 24 / 15 × 13)
بەو ئەنجامانەش پێشمەرگەکان کۆی خاڵەکانیان بۆ 9 خاڵ زیاد کردوو گەیشتنە ترۆپکی سەرکەوتنەکان و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی جێگیر بوون.
ئەمە و هەولێر بە 8 خاڵەوە دووەمە و غازی بەسرەش بە 7 خاڵ سێیەم و پلەی چوارەمیش بۆ یانەی مەسافی شیمالە بە 6 خاڵ و کۆتا یانەی ڕیزبەندیش، بەحری بەسرەیە و خاوەن 0 خاڵە.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 55 times
Write your comment about this item!