یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# ڕکابەرییەکی بەهێزی لە خولی لاوانی تۆپی پێی پیشەگەرانی یانەکانی ئێراقی لە خۆگرت و تێیدا و لاوانی پێشمەرگە میوانداریان لە لاوانی یانەی گازی باکوور کرد.
یارییەکە لە کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #06-04-2024# بەڕێوەچوو هەر لە سەرەتاوە ئاست بەرزی لاوە پێشمەرگە بەدی کرا و لە خولەکی 5ی نیوەی یەکەمدا (بادینان ئەحمەد)ی یاریزانی لاوی تیمەکەی یانەی پێشمەرگە گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی تۆمار کرد.
ئەمە و لە پاش ئەو گۆڵە و لە خولەکەکانی 7 و 21 یانەی گازی باکوور لە ڕێگەی هەردوو یاریزانی، (مستەفا عودەی و خەڵەف ئەحمەد)ەوە توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، هەروەک پێشمەرگەکان لە پاش 20 خولەک و لە خولەکی 41 گۆڵی دووەمی خۆیان و یەکسان کردنەوەیان لە ڕێگەی یاریزان، (بەهێز یوسف)ەوە کردوو پاشان و لە خولەکی کۆتایی نیوەی یەکەمدا، (مستەفا عودەی)، یاریزانی لاوی پێشمەرگە بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەم و پێشکەوتنی تۆمار کردوو ئەنجام بە 3-2 گۆڵ لە نیوەی یەکەمدا لە بەرژەوەندی پێشمەرگە سەوز پۆشەکان کۆتایی هات.
=KTML_Bold=نیوەی دووەم=KTML_End=:
لەگەڵ چونەوە نێو یاریگەی یاریزانانی هەردوو تیم و لێدانی فیکەی دەستپێکی یاری و لە دوای 4 خولەکی نیوەی دووەمدا، (#ڕابەر جەمال#)، یاریزانی پێشمەرگە دووبارە توانی بە لێدانی سزا گۆڵی چوارەمی تیپی تۆپی پێی یانەکەی، یانەی وەرزشی پێشمەرگە یەکلا بکاتەوە و پاشان و لە خولەکی 68، (مستەفا عودەی) لاوە پێشمەرگە دووەم گۆڵی خۆی و پێنجەمین گۆڵی بۆ تیمەکەی تۆمار کرد و ئەنجامی کۆتایش بە 5 -2 گۆڵ لەبەرژەوەندی لاوە پێشمەرگەکان کۆتایی هات و 3 خاڵی گرنگی جەولەی حەوتەمیان مسۆگەر کرد و کۆی خاڵەکانیان بۆ 13 خاڵ بەرز کردەوە.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 32 times
Write your comment about this item!