خولی پیشەگەرانی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی ئێراق بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا و لە جەولەی شەشەمی خولەکەدا، تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاریگەکەیاندا و لە شاری #دهۆک# بوونە میوانی تازەپێگەیشتووانی #یانەی وەرزشی دهۆک#ی هەڵگری ناوی ئەو شارە.
لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #12-04-2024# بەڕێوەچوو تێیدا و هەر لە سەرەتایی نیوەی یەکەم یاریزانانی پێشمەرگە بە گڕوتینێکی گەرمەوە بینران و لە دوای چەندین هێرشی یەک لە دوای یەک سەرەنجام و لە خولەکی 20 ی ئەو نیوەیەدا یاریزان، (کارۆ پشتیوان)، توانی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن بۆ تیمەکەی، تیمی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە تۆمار بکات، ئەمە و لە دوای ئەو گۆڵە تازەپێگەیشتووە پێشمەرگەکان باشتر بینران و لە نیوەی دووەم و لە خولەکی 88 دا، (دیار وریا)، ی یاریزانی پێشمەرگە توانی دووەم گۆڵی تیمەکەی تۆمار بکات.
لەگەڵ ئەوەی تازەپێگەیشتووانی یانەی دهۆک گۆڵێکیان تۆمار کرد بەڵام ئەنجامی کۆتایی لەبەرژەوەندی تازەپێگەیشتووە پێشمەرگەکان هیوای دواڕۆژی یانەکە کۆتایی هات و بە سێ خاڵی گرنگ و پڕ دەست کەوتەوە گەڕانەوە شاری سلێمانی، شاری ڕۆشنبیران.
جێگەی باسە تیمی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگە لە یاری داهاتووی دا میوانداری لە تازەپێگەیشتووانی یانەی دهۆک دەکات و ئەنجامی ئەو یارییەی دەبێتە هیوایەک بۆ گەیشتنی بە قۆناغی داهاتووی خولە پیشەگەرەکەی ئێراق.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 39 times
Write your comment about this item!