ئاقر ئەو کەسەیە لەگەر شێتان بچێت بەڕێوە
پێچەوانەی ئەو ئیدیۆمەش بۆ هەندێک لە مرۆڤەکان دەوترێت: #شێتی عاقر گێ یە#، شێت: ئەو کەسەیە کە لەزگماکەوە یان بەهۆی بارودۆخێکەوە لێی گۆڕاوە و مێشک و دەروونی تێکچووە و ئاوەز و هۆش و گۆشی لەلای خۆیی و لەسەرخۆ نییە و جووڵەی ناڕێک و قسەی حەلەق و بەلەق دەکات، لە کوردەوارییدا هەوڵدەدرێت وشەی: بەخشراوی بۆ بەکاربهێنرێت کە بنەمایەکی ئایینی هەیە، بەڵام وەکوو وشەی شێت تام و چێژی خۆی نییە، ئاقر: ئاقڵ، خاوەن ئاوەز ئەو مرۆڤەیە کە مێشک و دەروونی لەسەرخۆیەتی و هەنگاوی ژیرانە و قسەی لە جێ دەکات، بۆ هەڵسووڕاندنی کاروباری ژیان ڕووبەڕووی ڕەفتار و ئەدگار و مرۆڤی جۆراوجۆر دەبینەوە ئەو کەسەی بتوانێت مامەڵەی گونجاو لەگەڵێان بکات بە کەسێکی ژیر دادەنرێت بۆیە وتراوە: ئاقر ئەو کەسەیە لەگەر شێتان بچێت بەڕێوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 114 times
Write your comment about this item!