ناو: ڕەوا
نازناو: ڕەوا جەلیزادە
ناوی باوک: #محەمەد جەلیزادە#
نەوەی: #مەسعود محەمەد#
ڕەوا جەلیزادە، خانمە هونەرمەندی بەتوانا ئافراندن لە کاری هونەریدا دەکات و شوێن پەنجەی دیارە لە بواری هونەری شێوەکاری و هەروەها لە دێزاین و ڕازانەوەی شوێن و دیکۆرسازیدا دەستی باڵای هەیە.
خولیا و و ئارەزووی هونەری و دەستڕەنگینی خۆی پاڵی پێوەناوە بۆ وێنە و وێنەکێشان.
ڕەوا خوێندنی یاسای تەواوکردووە.
کارەکانی ناوازە و خاوەنی ستایلی تایبەتیی خۆیەتی.
کارەکانی تێکەڵەیەکە لە ئەبستراکت و دەربڕینخوازی.
هەروەها وەکوو گەشەپێدەرێکی مرۆیی هانی تاکەکانی کۆمەڵگە دەدا بۆ ڕێکخستنەوەی ژیانیان. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 549 times
Write your comment about this item!