لە درێژەی یارییەکانی خولی بێچووە شێرانی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق و لە شاری #هەولێر#، تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە دەرەوەی یاریگەکەی دا بووە میوانی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی هەولێر#، لەو یاریەدا کە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #20-04-2024# بەڕێوەچوو تێیدا و بێچووە شێرانی یانەی خاوەن یاریگە توانیان بە ئەنجامی (5 -1) گۆڵ سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق و لە کۆمەڵەی باکوور، تیمی بێچووە شێرانی یانەکانی، پێشمەرگە، هەولێر، دهۆک و زاخۆ، بەشدارن و دوایی ئەنجام دانی جەولەی سێیەمی یاریەکانیشی، هەولێر یەکەم و پێشمەرگە لە دووەمی ڕیزبەندی دێن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 0 times