تیمی بالەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# سەرکەوتنێکی گرنگی دەستەبەر کرد دوایی ئەوەی لە یانەی مەسافی شیمالی بردەوە.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #23-04-2024# و لەنێو هۆڵی یانەکەی، یانەی وەرزشی پێشمەرگە تیمی بالەی ئەو یانەیە لە دووەم یاری کۆبوونەوەی کۆتای خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق میوانداری لە یانەی مەسافی شیمال کرد.
یارییەکە هەر لە سەرەتاوە بەبەهێزی دەستی پێ کردوو ڕکابەری پێشمەرگە لە سێتی یەکەم دووەم بۆ دەست کەوت بوو دوای ئەوەی بە ئەنجامی (25 -21 ، 25 -21) خاڵ سەرکەوتنیان بەدەست هێنا، ئەمە و لە سێتەکانی سێیەم و چوارەم دوای خۆ ڕێکخستەوەیان مەسافی شیمال توانیان بە ئەنجامی (22 -25 و 22 -25) خاڵ بردنەوە بەدەست بهێنێت، پاشان و دوای ڕکابەری بەهێزی هەردوو تیم لە سێتی پێنجەم و یەکلاکەرەوەدا پێشمەرگەی خاوەن یاریگە و هاندەر توانیان بە ئەنجامی (15 -13) خاڵ بردنەوەیەکی بەنرخ دەستەبەر بکەن.
پێش بەڕێوەچوونی یاری نێوان پێشمەرگەکان و مەسافی، بەحری بەسرە توانی سەرکەوتنەکانی هەولێر ڕابگرێت دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3-2 سێت یارییەکەی لێبردەوە.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 11 times
Write your comment about this item!