جۆخین خەمی بایە.
جۆخین: بەو جێگە خۆشکراو و ئامادەیە دەوترێت کە لەسەر کێڵگە ئامادە دەکرێت و خەرمانی لەسەر کۆدەکرێتەوە بۆ شەنەکردن. شەنە: مەبەست لە بەباکردنی خەرمانە بۆ ئەوەی پووش لە دانەوێڵە ببێتەوە، (شەنە: ئامێرێکی کەلەپووریی کوردییە، لە دار درووست دەکرێت، دەمەکەی چوار پەلە و کلکێکی دارای هەیە، بۆ بەباکردنی خەرمان بەکاردێت). مەبەست لەوەیە هەموو کارێک دەشێت بە چەند قۆناغێکدا بڕوات، هەموو قۆناێکی کە تەواو دەبێت، خاوەنی خەمی قۆناغی دواتریەتی، تا دەگاتە ئامانج. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6 times