شاری #سلێمانی# میواندارە بۆ یاریەکانی پاڵەوانێتی زانکۆکانی ئێراق و سەرجەم یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییەش لەسەر یاریگەی کۆلێژی وەرزشی زانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی #26-04-2024# و لە دەستپێکی ڕکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییەدا و بۆ یاری سێ باز کیژە یاریزان #نەورۆز ئەحمەد# لە #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# توانی ژمارەیەکی نوێ لەسەر ئاستی ئێراق لە گۆڕەپانی یارییەکەدا تۆمار بکات.
نەورۆز ئەحمەد دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرز و لە دووەم هەوڵی دا بە (11.98 یانزە مەتر و نەوەت و هەشت سانتیم) توانی ژمارەی پێوانەیی یاری سێ باز بشکێنێت کە پێشتر بە ناوی #چاوان بەهادین#ی کیژە پاڵەوانی هەمان یانە بوو بە (11.84) م.
سەبارەت بە بەدەست هێنانی ئەو ئەنجامەی #نزار ئەکرەم# سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیمی کچانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان چەندین کیژە ئاست بەرزی تێدایە و خۆشبەختانەش لە پاڵەوانێتی زانکۆکانی ئێراق نەورۆز ئەحمەدی یاریزانمان توانی ژمارەیەکی نوێ لە یاری سێ بازدا بەدەست بهێنێت ڕاستەوخۆ بگاتە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق.
هەروەک وتیشی پاڵەوانێتییەکە بە ئامادە بوونی د.تاڵیب فەیسەڵ سەرۆکی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق بەڕێوە دەچێت و سەرسامی خۆشی بۆ ئەو ئەنجامەی نەورۆزی پاڵەوانمان پیشان داوە کە توانی ژمارەیەکی نوێ تۆمار بکات.
دواجار نزار ئەکرەم وتی لە هەمان کات (بەهار ئەحمەد) لە یاری حەوتی بە پلەی یەکەم گەیشتۆتە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق بۆ ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی خۆراوای ئاسیا کە یارییەکانی لە شاری بەسرە و لە کۆتاییەکانی مانگی ئایار بەڕێوە دەچێت.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 52 times
Write your comment about this item!