وەک گێی کەرێ کەرتی بکەین
ئاژەڵی بارەبەری (کەر) کە بەهۆی گوێ قوتی و درێژی گوێیەکانی بە (گوێدرێژ)یش ناوبراوە، ئەگەر سەیری ئەو ئاژەڵە بکەیت یەکسەر گوێیەکانی دەکەوێتە بەرچاوت، قەتیش ڕێک نەکەوتووە یەک کەڵە گوێی هەبێت وەکوو (کەڵە گوان) واتە: ئاژەڵەکە یەک گوانی هەیە، کەڵە گوێم نەبیستووە، بەڵام ئەگەر گوێیەکی ببڕدرێت دەوترا: کەرە گێ بڕا، ئەگەر کلکیشی ببڕدرابووایە دەوترا: کەر کڵک بڕا، هەردوو گوێی گوێدرێژ وەکوو یەکن لە پانی و کورتی و درێژی، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ برابەشی و وەکوو یەک دابەشکردنی بەرهەم و داهات و زەوی و زار کوردەواری دەڵێت: وەک گێی کەرێ کەرتی بکەین. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 29 times
Write your comment about this item!