لەزگ کەوتووە
بۆ ئاژەڵی بەرزە ئەگەر سکێک و دووانی ببێت و دواتر وەچەی لێ نەکەوێتەوە دەوترێت: لە زگ-سک کەوتووە، بۆ ژنێکیش ئەگەر چیتر منداڵی نەبێت دەوترێت: لەسک چوویتەوە، بۆ پەلەوەری وەکوو مریشک دەوترێت: لە هێلکەی چویتەوه، هەموو ئەمانە بوون بە ئیدیۆم و بۆ دەسەڵاتدارێک کە نەتوانێت خزمەتگوزاری پێشکەشی میللەتەکەی خۆی بکات یان بۆ کەسێکی بێ بەرهەم و هیچ تێدا نەبوو کە کەڵکی بۆ کەس نەبێت، پێی دەوترێت: لەزگ کەوتووە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 20 times
Write your comment about this item!