جێگای خۆی لێژ دەکات
وتراویشە: جێگەی خۆی لێژ ناکات، لێژ و لێژایی قەدپاڵ و هەوراز و ڕک و سەختە مرۆڤ ناتوانێت لێی ئارام دابنیشێت و بحەوێتەوە، ئەگەر زۆر چوست و چالاک نەبێت دەکەوێت و غلۆر و خلۆر سەربەرەوخوار دەبێتەوە و دەکەوێتە بنی کەند و کەندەڵانی، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک لەلای ئاغا و دەرەبەگ و کێخوا و کاربەدەست و بەرپرسێک کار بکات، دەبێت بە خواستی ئەو بجوڵێتەوە و بێ دڵی نەکات و خۆ ئەگەر بەپێچەوانەی بەرژەوەندی و ئارەزووی ئاغاکەی جولایەوە ئەوا لە سنووری #هەولێر#ێ دەوترێت: جێگای خۆی لێژ دەکات. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 37 times
Write your comment about this item!