ناونیشانی بابەت: ئایا ئەو خانمانەی گەشکەیان هەیە و ئەیانەوێت دووگیان ببن چی بکەن؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
گەشکە بریتییە لە تێکچوونێکی کارەبایی مێشک و لەگەڵیدا گرژبوونی خۆنەویستانەی ماسولکەکانی جەستە ڕوودەدات، ئەگەر ئەم حاڵەتە لە کاتی دووگیانی ڕووبدات زیانی دەبێت بۆ کۆرپە، هەروەها هەندێک لەو دەرمانانەی کە خانمەکە بەکاریدەهێنێت بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڕوودانی گەشکەکە لەوانەیە کاریگەریی خراپی لەسەر کۆرپە هەبێت، بۆیە ئەو خانمانەی پلانی دووگیانبوونیان هەیە و تووشی ئەم حاڵەتە دەبن پێویستە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:
-سەردان کردنەوەی پزیشەکەکەت بۆ ئەوەی ئەگەر پێویستی کرد دەرمانەکەت بۆ بگۆڕێت بۆ جۆرێک کە سەلامەتترین بێت و کەمترین زیانی هەبێت بۆ کۆرپە.
-بەر لە دووگیانی و لە کاتی دووگیانی پێویستە بڕێکی زیاتر لە فۆلیک ئەسید وەربگرن، 5mg لە ڕۆژێکدا. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 33 times
Write your comment about this item!