لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی کوردستان و ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #06-06-2024# و لەسەر یاریگای #یانەی وەرزشی ئاشتی# لە شاری #سلێمانی# هەردوو تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی یانەکانی پێشمەرگە و پەیام بە یەک گەیشتن.
لەو یارییەدا و لە سەرەتاوە یاریزانانی پێشمەرگە بە ئاستێکی بەرز بینران و توانیان بە تۆمارکردنی 7 گۆڵ سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنن و بەو ئەنجامەشیان هەنگاوێکی گرنگیان بڕی بۆ گەیشتنیان بە یارییەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان و یاری داهاتوویان فەرمان محەمەد یاریدەدەری ڕاهێنەری تیمی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە وتی، یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی کوردستان بە بەشداری 6 تیمە کە دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کراون، هەروەک فەرمان ئاماژەی پێکرد کە تیمی بێچووە شێرە پێشمەرگەکان لە کۆمەڵەی دووەم یاری دەکەن و خۆشبەختانەش توانیان لە یەکەم یاریاندا سەرکەوتووبن بە ئەنجامی 7 گۆڵی یەکلایەنە.
یاریدەدەری ڕاهێنەری تیمی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد کە لە یاریی داهاتوویاندا ڕووبەڕووی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی شێروانە# دەبنەوە و بە سەرکەوتنیان ڕاستەوخۆ دەگەنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە.
دواجار فەرمان محەمەدی یاریدەدەری ڕاهێنەری تیمەکەی یانەی پێشمەرگە سوپاسی بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد#ی جێگری سەرۆکی یانەکەیان و #وسام محەمەدبازگ#ی سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی کرد کە وەک پاڵپشتی بۆیان ئامادەی یاریەکەیان بوون. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 32 times
Write your comment about this item!