حەوت مانگای زاوە
ئاژەڵی مانگا یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کە مرۆڤ ماڵی کردووە و بەخێوی دەکات بۆ شیر و بەرهەمەکانی و گۆشتەکەی، ئەو جوتیارەی ژمارەی مانگا و گای زۆر بێت، پێگەیەکی ئابووری باشی دەبێت لەناو خەڵکی ئاواییەکەدا، ئەگەر مانگای کشتیارێک بزابووایە گۆلک و شیری دەست دەکەوت و ئەمەش کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێک شتێکی باشی بۆ هەڵبکەوتایە دەوترا فڵانە کەس چێڵی زایە، لەو ئیدیۆمەدا ژمارە حەوت خراوتە پێش مانگا و دەوترێت: حەوت مانگای زاوە واتە: شتێکی زۆر بەنرخ و بەقیمەت و بەهای دەستکەوتووە، هەر بۆ خۆشی و گاڵتەش بەکەسێکی خۆبەزلزان و لە خۆبایی دەوترێت: خۆی بەحەوت مانگای زا ناگۆڕێتەوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 22 times
Write your comment about this item!