خۆت لە زێی بادینان نەدەی گونت تەڕ نابێت
وتراویشە: تا لە ئاو نەدرێت گونی قۆڕ دەرناکەوێت یان ماسی گرتن و قون تەڕ نەکردنیان نەگۆتییە، هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمەش هەیە کە دەڵێت: گوی وشک لە بەلاش (لەخۆڕا) بە قونی کەسەوە نانووسێت، زێی بادینان کە لە زانستی جوگرافیادا بە زێی گەورە ناوی دەرکردووە لە ناوچەی #وان# و #هەکاری# باکووری کوردستانەوە سەرچاوەی گرتووە و بە شارەکانی #دهۆک# و #هەولێر# و#موسڵ# تێدەپەڕێت دەڕژێتە ڕووباری دیجلەوە، لەناو ئەو ئیدیۆمەدا جێگەی کراوەتەوە و بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێک کە کارێکی ئەنجام دابێت و حاشای لێ بکات کە ئەو کارەی کردووە بەتەوسەوە دەوترێت: خۆت لە زێی بادینان نەدی گونت تەڕ نابێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1 times
Write your comment about this item!