سەی سۆر و سەی سپی هەر سەیه
وتراویشە: فەرقی سەی سپی و ڕەش نییه،
سەگسەگ ئەو خاسییەتانەی کە هەیەتی بە جیاوازی ڕەنگەکەی ناگۆڕێت واتە چ ڕەش بێت چ سپی و سوور و بازی و بۆر و...تاد، ئەو هەر سەگە، لە کۆندا دوو بنەماڵەی تورکمانی دەستیان بەسەر کوردستاندا گرتبوو بەناوی
مەڕمەڕە سپی و مەڕە ڕەش (قەرەقۆینلۆ و ئاق قۆینلۆ) هەردووکیان داگیرکەربوون چ مەڕە سپی چ مەڕە ڕەش، یان فارسەکان و تورکەکان کە کڵاوسوور و کڵاوڕەشیان پێ وتراوە ئەوانیش هەر داگیرکەربوون، ئینجا ئەو جیاوازییە لە ڕەنگ هیچ گۆڕانکارییەکی درووست نەکردووە بۆیە دەکرێت لەو ئیدیۆمەدا بۆ هەموو ئەو حاڵەتانە بوترێت: سەی سۆر و سەی سپی هەر سەیە. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 0 times
Write your comment about this item!