لە ساڵی 1342ی هەتاوی لە گوندی #چرۆسانە# لە ناوچەی بێڵەواری شاری #کامیاران# لە پارێزگای کوردستان (#سنه#) هاتوومەتەدونیا و هەر لەگوندەکەی خۆی نرای بەر خوێندن و پاش پۆلی پێنجەم چووتەشاری کامیاران و لەخوێندنگەی (شبانەروزی) خوێندنی ناوەندی تەواوکردووە و لەدەبیرستانی هەمان شاردا دوای ساڵێک خوێندن چووتە #کرماشان# و ساڵێک لەوێ کاری کردووە. لە دواییدا چووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی هێزی پارتیزانی (#بێستوون#) ی #حدکا# لەکرماشان و بووەبەکادری دەرمانی ئەو هێزەو تاکوو ڕۆژی برینداربوونی لە گوندی (لۆن) دا، لەو هێزەدا ماوەتەوە. لە ساڵی 1985دا لەلایەن (#حیزبی دێموکراتی کوردستان#ی ئێران) ەوەنێردراوە بۆ سوید و لەویش درێژی بەکاری دەرمانی دا و بووەتە کادری دەرمانی لە بەشی دەروونناسیدا. ساڵی 1993 گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لەنەخۆشانەی پێشمەرگە (#نەخۆشخانەی ئازادی#) لەچیای #قەندیل#دا چەند مانگ کاری دەرمانی کرد و هاوکات دەورەی ددان کێشان و ددان پڕکردنەوەی دیت و لەو بەشەدا دەستی بەکار کرد، تاکوو نەخۆشخانەکە گواسترایەوە بۆ شاری #کۆیە#. دوای ئەوەبنکەی نەخۆشخانەلە کویە (ئازادی) سەقامگیر بوو، گەڕایەوەبۆ سوید. ساڵی 1995 دیسان گەڕایەوە بۆ کوردستان و دوای ماوەیەکی کوورت لەوی ژنی هێنا و گەڕایەوەبۆ سوید. دوای گەڕانەوە دەورەیەکی دوو ساڵەی میدیا (دەنگ و ڕەنگ و وێنەگری) و گرافیکی کومپیۆتەری خوێند. ساڵی 2006 لەبنکەی تیشک تی ڤی لە فەڕەنسا دەستی بەکار کرد و ئێستاش لەسەر کارەکەی بەردەوامە. بێجگە لەوەی بەڕێوەبەری بەرنامەی کلیک ە، زۆر ڕۆژیش لەوەشاندا دەمێنێتەوەو مونتاژی دوو بەرنامەی بێستوون و شارۆیش دەکا. بێجگەلەمانەش زۆر سروود و گۆرانی لەشێوەی کلیپدا درووستکردووە.
ناوبراو بە هاوکاری و یارمەتیی حاتەم منبەری فەرهەنگێکی #سۆرانی# هەوارمی بە ناوی بێستوون نووسیوە کە چەند ساڵ پێش بڵاو کرایەوە، بێجگە لەمەش بۆ خۆی لێکۆڵینەوەی لەسەر گوڵ و گیای کوردستان کردووە و نزیک بە دوو هەزار گوڵی لە وەک گوڵنامەی کوردی کۆکردووەتەوە و ڕاڤەی کردوون و بە زۆریش ناوە لاتینی و ئینگلیزییەکانی بۆ داناون کە چەند ساڵێکیش لەسەر ماڵپەڕی کوردسۆفت دانرابوو کە بە داخەوە هێشتا لە چاپ نەدراوە. دوای ئەوەی بەرنامەی کلیک نزین بە 50 بەرنامەی لێ بڵاو کرایەوە، بەرنامەکە ڕاوەستا و بەرنامەیەکی دیکەی بە ناوی پارێزەرانی وڵاوتی پێ درا کە ئێستاش بەردەوامە و لەو بەرنامەیەدا کە دوو حەوتوو جارێک ڕۆژانی یەکشەممە بڵاو دەکرێتەوە. چاوپێکەوتن و دیدار لەگەڵ یەکێک لە پێشمەرگە بریندار و کەمئەندامەکانی حدکا پێک دێنێ و ئەوانیش باسی ڕۆژای سەخت و دژواری پێشمەرگایەتی و بەرخۆدان دەکەن و بیرەوەری ڕۆژانی برینداربوونیان دەگێڕنەوە.
کاک حامید بەسوپاسەوە داتابەیسی گوڵنامەی کوردیی پێشکەشی کوردیپێدیا کرد.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/hamid.durudi=KTML_Link_External_Between=facebook/hamid.durudi=KTML_Link_External_End=
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 15,779
Donnez votre avis sur ce produit!