ناوی کەریم ڕەسوڵ-ە. ساڵی 1949 لە گوندی #هاودیان# لە ناوچەی #ڕواندز# هاتۆتە دنیاوە. پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دوا ناوەندی لە ڕواندز، لە کۆلێژی سەربازیی درێژەی بەخوێندن داوە و ساڵی 1972 بووەتە ئەفسەر.
مولازم سەید کەریم لە سەردەمی خوێندکاریدا پەیوەندی بە #یەکێتیی قوتابییان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووە و ساڵی 1974 کە شەڕ لە کوردستاندا دەستی پێ کردەوە، بووەتە پێشمەرگە و لەهێزی (#سەفین#)دا کراوە بە ئامر بەتالیۆن.
پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول چووەتە سووریا و کاتێکیش #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دامەزرا، ئەم لاوە، هاوڕێ لەگەڵ دەستە سەرەتاییەکانی هێزی پێشمەرگەدا گەڕاوەتەوە کوردستان و هێندەی نەبرد، لەبەر ئازایەتی و لێهاتوویی خۆی کرا بە فەرماندەی هەرێمی حەوتی #باڵەییان# و پاشان بەئەندامی مەکتەبی سەربازیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئەم فەرماندە هەڵکەوتووە بەشداریی لە چەندین داستانی گەورەدا کردووە و سەرکردایەتی چەند نەبەردێکی تریشی کردووە لەوانە داستانی شێنێ، داستانی قەڵا سنج، #قەندیل#، #مامەندە#، دەشتی #هەولێر#، #هیران# و نازەنین، کەڵکی باڵەییان و چەند داستانێکی تر. مولازم سەید کەریم لە هەڕەتی چالاکی و بەخششی شۆڕشگێڕانەیدا بوو کە ڕۆژی #15-09-1984# و بەپیلانێکی داڕێژراوی دوژمنانی کورد لە ناوچەی #تاسڵوجە#، لەگەڵ دوو پێشمەرگەی دەستەکەی بە ناوەکانی #نەهرۆ عەبدوڵڵا# و #سەباح مەجید# شەهید کراون. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 24,126
Donnez votre avis sur ce produit!