لە دایکبووی ساڵی 1989 شاری هەولێرە، قوتابی شەشەمی زانستی ئامادەیی ڕوناکی کچانە، یەکێکە لەو کچە بەهرەمەندانەی کەلەڕێی شیعرەکانیەوە ئازاری کچانی وڵاتەکەی ئەتوێتەوە ئەیکا بە ملوانکەیەکی خەم ڕەوێن ئەیدا بە زەمەن بۆ ئەوەی چیتر خەم بەسەر کچانی وڵاتەکەی نەبارێنی، ئاشنا نۆ ساڵە بەشیعر ئاشنایە، لە ڤیستیڤاڵی کە (سەنتەری ئاشتی) سازی دابوو بۆ قوتابیانی بەهرەمەند توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێ و دیاری سەرۆکی حکومەت کە چاپکردنی دیوانێکە بۆ خۆی بەرێتەوە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,107
Donnez votre avis sur ce produit!