ساڵی 1946 لە شاری #سلێمانی# لەدایکبووەو هەر لە منداڵییەوە لەسەر نیشتمانپەروەری پەروەردە بووەو گۆشکراوە.
لە قۆناغی ناوەندییەوە تێکەڵاوی کاروانی کوردایەتی بووەو لە ڕیزی بزاڤی قوتابییاندا کاری کردووە، ساڵی 1968 کۆلیژی مافی لەبەغدا تەواوکردووە و دەستی بەپارێزەری کردووە، لەم پێناوەشدا دیفاعی لەزۆرلێکراوان کردووە، لەپاڵ کارەکەی خۆیدا درێژەیداوە بەخەباتی سیاسی، هەروەک لە ساڵی (1969-1970) سەرنووسەری گۆڤاری ڕزگاری بووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/729/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=شازاد سائیب=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/729/0005.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵانی (1970-1975) کاکە شازاد بەدڵسۆزی و لەخۆبردنەوە لە ڕیزەکانی #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#دا کاری کردووە، دوای شکستی 1975 و دامەزراندنی #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# وەکوو کادیرێکی بەئەمەک و ماندوونەناس ڕۆڵێکی دیاری لەگەیاندنی ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی سەرکردایەتی لەنێوان دەرەوەو ناوەوەی وڵاتدا گێڕاوە، ساڵی 1980 چۆتە شاخ و بۆتەوە پێشمەرگە، لەو ماوەیەشدا لێزانانە دادگاکانی شۆڕشی ڕێکخستووە.
ساڵانی (1978-1983) بووەتە نوێنەری یەکێتی لە سووریا و لوبنان، لە ساڵی (1988) یشدا نوێنەری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بووە لە ئەوروپا و ساڵی 1994 لە ئەنقەرە بووەتە نوێنەری یەکێتیی لە تورکیا، لەم بوارەشدا وەکوو دیبلۆماتێکی سەرکەتوو و بەتوانا خزمەتی مەسەلەی گەلەکەی کردووە.
کاکە شازاد سائیب خۆشەویستی ناو هاوڕێ و هەڤاڵانی بوو هەر لەبەر لەخۆبردووی حەزی بە پلەوپایە نەکردووە، ساڵی 2001 پۆستی #وەزیری کشتوکاڵ#ی لە کابینەی سێیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا قبووڵکرد و زۆر دڵسۆزانە ئەرکەکانی سەرشانی بۆ خزمەتی گەلەکەی جێبەجێدەکرد، بەڵام مەخابن ڕۆژی #21-05-2001# بەرووداوێکی دڵتەزێن لەنزیک شارۆچکەی #پیرەمەگرون# گیانی سپارد.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 14,651
Donnez votre avis sur ce produit!