میرنشینی مەروانی 983-1096 زایینی لە کوردستانی ناوەڕاست و باکوور لە ئامەد شارەکانی میاخارتین و ماردین وئامەدو خەڵات و بەدلیس و ناوچەی دیکە فەرمانڕەواییان کردووە.
دامەزرێنەری میرنشینەکە میر باد کوڕی دۆستەکی کوردییە هەروەها میر مومەهەد ئەلدەولەو میر نەسرولدەولەو ئەحمەد کوڕی مەروانی کوردی کەبەناوبانگترین میری کوردییە، زیاتر لەپەنجا ساڵ میرایەتی کردووەو دەسەڵاتەکەی وەک دەوڵەت ناسراوە لەلایەن دەوڵەتانی عەباسی و بوەیهی وفاتمی و بیزێنتی و سەلجوقیەکان دانی پێدانراوە. زۆر کاری گرینگ لەئاوەدانی و بوژانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری لەو ناوچەیەی کوردستاندا ئەنجامدراوە. لەزۆربەی شارەکاندا دراوی میرنشینیەکە لێدراوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,451
Donnez votre avis sur ce produit!