ساڵی-1966-لە گوندی سەقزلووی هەرێمی #موکریان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. پاشان بە ماڵەوە لە شاری بۆکان نیشتەجێ بوون.
لە ساڵی-1979-وە هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی خەباتی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی پەهلەوی، لەگەڵ ئەوەی تەمەنی کەم بووە، لەگەڵ هەر دوو برای شەهیدی ڕەشید و سەعید لە ڕیزی ڕێکخراوی چریکە فیدائیەکانی گەلی ئێراندا، تێکەڵ بە خەباتی سیاسیی بووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/971/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=حسێن یەزدانپەنا=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/971/0006.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی-1991-سەرەتا ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و پاشان دوای تێرۆری سەعیدی برای، هەر لەو ساڵەوە تا ساڵی-2006-سکرتێری گشتی #پارتی ئازادیی کوردستان# (یەکێتی شۆڕشگێڕانی پێشوو) بووە.
ساڵی-2006-لە یەکەم کۆنگرەی پارتی ئازادیی کوردستان دا، دەستی لەو پۆستە هەڵگرتووە، بەڵام لەسەر پێداگری کۆنگرە و سەرۆکی-PAK-بە جێگری سەرۆکی ئەو پارتە هەڵبژێردراوە.
دەیان بابەت و لێکۆڵینەوە و وتوێژی لەسەر پرسە سیاسییەکان لە ئۆرگان و هەفتەنامە و ڕۆژنامەکانی کوردستان و ماڵپەڕە ئەنترنێتییەکان دا بڵاو بووەتەوە.
دەرچووی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی #زانکۆی سەڵاحەدین#ە بە پلەی باش لە ڕیزی-10-کەسی یەکەمدا.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 14,151
Donnez votre avis sur ce produit!