لەساڵی 1965 لە (ئاڵیبزاوی)ی ناوچەی بازیان لەدایکبووە. لەساڵی 1980 پێوەندیی بەڕێکخستنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە کردووە و لەساڵی 1982 دا چووەتە ناو هێزی پێشمەرگەوە. ساڵی 1984 دەگوازرێتەوە بۆ کەرتی 3ی تیپی پارێزگاریی مەڵبەندی یەکی شارباژێر. لەژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری چەند نەبەردی شەڕ دەکات، وەک شەڕەکانی شارباژێر و دۆڵەتوو، شاخی کەتووی گەورە و بچووک، هەروەها شکاندنی چەندین بۆسەی دوژمنان. لەشەڕێکی نابەرامبەردا لەگەڵ ڕژێمی دیکتاتۆر لە 13-06-1986 لەشاخی سیەری شارباژێر دەچێتە ڕیزی گیانبەخشانی کوردستانەوە. لەبەر بارودۆخی ئەوکاتەی کوردستان هەر لەوێ بەخاک سپێردراوە.، تا ڕۆژی #13-11-2004# بەئامادەبوونی بەرپرسان و جەماوەرێکی زۆر و کەسوکار و هاوڕێیانی، تەرمەکەی دەگوازرێتەوە بۆ گۆڕستانی بازیان و جارێکی تر لەزێدی خۆی بەخاک دەسپێردرێتەوە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,671
Donnez votre avis sur ce produit!