سەعید ناسراو بە (هیجران شێواو) لە ساڵی 1961 لە شارۆچکەی داقووق سەر بە#کەرکووک# لەدایکبووە، لە کۆتای ساڵانی هەشتاکانەوە وەک شاعیرێک لەڕێی ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانەوە شیعر بڵاو دەکاتەوە، لە 2005دا بەرپرسی پێوەندییەکانی سەتەلایتی کوردستان بووە لە کەرکووک، لە 2008ەوە بەرپرسی پێوەندییەکانی تەلەڤزیۆنی باوەگوڕگوڕی سەر بەمەکتەبی ناوەندیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە. نێوبراو لە 27-08-2009 بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە کۆچی دوایی کرد، لەهەمان ڕووداوی دڵتەزێندا کوڕێکیشی لەدەستدا.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 4,103