لە 1934 لە شاری ئەرزەرِۆم لە باکووری کوردستان لەدایکبووە و دبلۆمی لە زانست کۆمەڵناسییدا لە پەیمانگای تەکنیکی شاری #ئامەد# بەدەستهێناوە. کەسایەتی کورد عەبدولمەلیک فورات سەرۆکی ڕوحیی (پارتی ئازادی و ماف) لە تورکیا و نووسەری کتێبی (ژیانی دوورخراوەیەک لە میزۆپۆتامیا)یە. دووجار وەک نوێنەری ئەرزەرِۆم بووەتە پەڕڵەمانتاری تورکیا و جاری یەکەمیان لە 1957 و جاری دووەمیش لە ساڵی 1991 دا بووە. ئەو وەک کوردێک و کەسایەتییەکی کوردستانی هەمیشە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ کەسایەتییە ناسراوەکانی جوڵانەوەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا هەبووە. ئەو لە کتێبەکەی خۆیدا بە وردی باسی لە ژیانی ئاوارەیی و دوورخرانەوەی شێخ سەعید و نەوە و لایەنگرانی شێخی کردووە، کە دوای نسکۆی شۆرِشەکەیان لەسەر دەستی نەتەوەپەرستەکانی کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی لە ناوەرِاست و کۆتاییەکانی دەیەی دووەمی سەدەی ڕابردوودا ڕووبەرِوویان بووەتەوە. لە 29-09-2009 بە نەخۆشییەکی کوشندە لە ئەنکەرە کۆچی دوایی کرد.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,512
Donnez votre avis sur ce produit!