جەمال غەمبار هۆنراوەنووسی باشووری کوردستان ساڵی 1962 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە. بە هۆی کاری باوکییەوە خێزانەکەیان بۆ ماوەیەک نیشتەجێی گەڕەکی ئیمام قاسمی شاری #کەرکووک# بوون و تاوەکو پۆلی دووەمی سەرەتایی لە کەرکووک خوێندوویەتی و پاشان گەڕاونەتەوە سلێمانی و قۆناغەکانی تری خوێندن هەتا ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
لە ساڵی 1984 کۆلێژی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە و ساڵی 1989 بووەتە پارێزەر لە سلێمانی. خولیای نووسین و خوێندنەوە لای جەمال غەمبار لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە سەری هەڵداوە و لە ڕێی چالاکی خوێندنگەکانەوە تێکەڵاوی کار شانۆ بووە. دواتر لە بواری هۆنراوەنووسیندا گیرساوەتەوە. یەکەم هۆنراوەی لە ساڵی 1976 لە ڕۆژنامەی هاوکاری بڵاوکردۆتەوە.
لە ساڵی 2000 ەوە کوردستانی بەجێ هێشتووە و ماوەی دوو ساڵ لە دیمەشق ماوەتەوە. پاشان لە ساڵی 2004 ەوە لە وڵاتی ئوستڕاڵیا لەگەڵ خێزانەکەیدا نیشتەجێن و ڕەگەزنامەی ئوستڕاڵیایان پێ بەخشراوە.
ئەندامی ڕێکخراوی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵی ئوستڕاڵی و ئەندامی کۆمەڵەی نووسەرانی فرەڕەگەزی باشوری ئوستڕاڵیایە
لەپاڵ نووسینی هۆنراوەدا کاری وەرگێڕانی چەندین لێکۆڵینەوەی وێژەیی و ڕووناکبیری و فیکری ئەنجام داوە. سێ دیوانی کوردی و دیوانێکیشی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردۆتەوە سەرەڕای ئەوەش چوار پەڕتووکی وەرگێڕاوە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 24,792
Donnez votre avis sur ce produit!