ناو: ئومێد
ناوی باوک: شێخ محەمەد
نازناو: ئومێد باڵەبان
ئومێد باڵەبان- گۆرانی بێژ
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (ئومێد شێخ محەمەد ئیسماعیل) ە، ساڵی 1982 لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە، دەرچووی ناوەندییە، ساڵی 1994 دەستی بەکاری هونەری کردووە، سەرەتای کاری هونەری لەگەڵ گروپی یەکێتی گشتی قوتابیان بووە، ساڵی 1995 بۆتە ئەندامی کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی، ساڵی 1997 بۆتە ئەندامی گروپی بەڕێوەبەرایەتی هونەر و مۆسیقا سەر بە #وەزارەتی ڕۆشنبیری#، ساڵی 2001 بۆتە کارمەند لە گروپی سەتەلایتی کوردستان و لە زۆربەی بەرنامە و کۆنسێرت و بۆنە تایبەتیەکانی ئەم تەلەفزیۆنە بەشداری کردووە، چەندین گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، لە چەندین کۆنسێرت لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان وەکو مۆسیقا ژەن بەشداری کردووە بە ئامێری (نای و باڵەبان)، بە هاوبەشی لەگەڵ (ع ح سەگرمە) سیدییەکی میوزیکییان بەرهەم هێناوە کە چەندین پارچە میوزیکێکی فۆلکلۆری کوردی تێدایە، چەندین کاری دابەشکردنی مۆسیقا و دانانی ئاوازی بۆ هونەرمەندانی کورد ئەنجامداوە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,825
Donnez votre avis sur ce produit!