مامۆستا هۆمەر دزەیی ساڵی 1937 لە گوندی #دووگردکان# ، لە دەشتی #هەولێر#، لە دایکبووە هونەرمەندێکی گەورەی گەلی کوردە.
ساڵی 1955 یەکەم گۆرانی لەرادیۆی بەغدا تۆمارکرد.
1956 کوردستانی جێهیشتووە و پاشتر گەیشتووەتە شاری ڤیەننا.
ساڵی 1970 لەگەڵ ڕووناک خانی دزەیی ژیانی هاوسەری پێکهێنا.
بڕوانامەی زانستی ڕامیاری لە ڤینەنا بەدەستهێناوە.
باوکی دوو کوڕ و دوو کچە.
پێنج پەرتووکی نووسیون، سیانیان بە ناوەکانی چیرۆکی ئەوینداریم و توێژینەوەی حەیران و با مێژوو بدوێ، بڵاوکراونەتەوە.
لە ساڵی 2006 دا بووەتە ڕاوێژکاری ڕامیاری #مام جەلال#.
چەندین هۆنراوەی نووسیون کە پاشتر کردووشینی بە گۆرانی.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 33,504
Donnez votre avis sur ce produit!