سەردار عەزیز لە ساڵی 1973 لە گەرمیان لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە باوەنوور و ئامادەیی لە دەربەندیخان و دواناوەندیی لە کەلار خوێندووە. هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە زانکۆی کۆرک لە ئێرلەندا، لە بەشی بەڕێوەبردنی حکوومەت. لە بوارەکانی ئابووری سیاسی و پەیوەندی هەرێمایەتی و سیستەمی سەربازی و دەوڵەتداری و وزە و پەیوەندی زلهێزەکاندا کاری کردووە و توێژینەوەی بڵاوکردووەتەوە. نووسەری چەندین پەرتووکە، لەوانە: (سامانی سروشتی و کوردستان)، (تورکیا و هەرێم)، (دەوڵەتی کوردی)، (#بەخێربێن بۆ سەردەمی چینی لە کوردستان و ئێراق#) و (پرسە پەرلەمانییەکان). هەروەها دوو پەرتووکی دەقی ئەدەبی بە چاپ گەیاندووە. چەندین بەشی پەرتووک و لێکۆڵینەوەی لە گۆڤار و قەبارە ئەکادیمییەکان بە ئینگلیزی بڵاوبوونەتەوە. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر کار لەگەڵ کۆمەڵێک خانەی بیر دەکات. بەردەوام ڕاوبۆچوونی هەبووە لەسەر پرس و دیاردە ناوخۆیی و جیهانییەکان. هەندێک لە نووسینەکانی بۆ سەر زمانی عەرەبی و تورکی و ئیتاڵی وەرگێڕدراون. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 14,648
Donnez votre avis sur ce produit!