لە مانگی تشرین یەکەمی ساڵی 1988 لەژێر ناوی (بەڕێوەبەرایەتی مین هەڵگرتنەوە) وەک بەشێک لەناو دیوانی وەزارەتی مرۆڤایەتی و هاوکاری لە ئیدارەی ئەو کاتەی سلێمانی دامەزرا بۆ هاوکاری و هاریکاری ڕێکخراوی UNOPS-MAP لە ماوە بوونی UN لە کوردستان دا کارەکان لەلایەن ئەوانەوە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوە دەچوو لەگەلڕ ئەوەشدا ئەو بەڕێوەبەرایەتی یە هەوڵەکانی خۆی چڕکردەوە بۆ بەخۆماڵی کردنی بەڕنامەکە و ئەو هەوڵانەش دامەزراندنی ڕێکخراوی پیرمام و باواجی و هۆشیاری لێکەوتەوە کە لە ئێستادا جێپەنجەی کارەکانیان لەبواری پاکسازی مین و تەقەمەنی دا دیار و بەرچاوە.
دوای نەمانی UN یش لە عێراق و کشانەوەیان لە بواری بەرنامەی چالاکی مین بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەرنامەکە لەڕووی ڕاپەراندنی کارەکانەوە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە سەربەست کراو بۆ ئەو مەبەستەش (بەڕێوەبەرایەتی مین هەڵگرتنەوە) زیاتر فراوان کراو لە ساڵی 2004ەوە بوو بە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین) کە ڕاستەوخۆ سەر بە وەزارەتی پەیوەندی و هاوکاری سەر بە ئیدارەی سلێمانی بوو، دوای یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی سلێمانی و هەولێر جارێکی تر (بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین) خرایە ژێر چاودێری (وەزارەتی هەرێم بۆ کاروباری دارایی و ئابووری) مانگی تەمووزی ساڵی 2006 ەوە، تا ئێستاش بەرنامەکە بەو جۆرە بەردەوامە کە لە ڕووی ئاماری کاری ڕاپەراندوە بەرهەمی چالاکیەکانی پاکسازی و هۆشیاری زۆر زیادی کردووە لەگەشە سەندنە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,730
Donnez votre avis sur ce produit!