ئەم بنێشتە ڕەنگی سپییە و لە دارەبەن دەردەهێندرێت. دارەبەن یان دارقەزوان لە شاخەکان بە تایبەت شوێنی سەخت دا هەیە، ئەم دارە جگە لە بنێشت قەزوانیشی هەیە، بنێشت کردنیش لە نیوەی مانگی (6) و (15/8) کۆتایی پێ دێت، هەر دارەبەنێک بە "تەمشوێ" لە ژمارەیەک شوێن بریندار دەکرێت و بەقەت دەستێک سپی دەکرێت، ژمارەی ئەم شوێنانە لە داری واهەیە دەگاتە (50) شوێن و ئینجا بە قوڕی تایبەت (کوچیلە)ی بۆ دروست دەکرێت و بنێشت دەچێتە ناوی.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,194