- هونەرمەند تایەر تۆفیق دەستی کرد بە گۆرانی گووتن.
- ڕوودانی پشێوییەک لە نێو شاری دەرسیمدا، لە دژی د.ت.
- ئەمینی ئەڤداڵ و حاجی جوندی پەڕتووکی فۆلکلۆری کوردییان لە یەریڤان بڵاوکردەوە.
- حاجی جوندی و کارۆ زاکاریان پەڕتووکێکیان لەسەر گۆرانی میلـلی کوردی لە یەریڤان بڵاوکردەوە.
- بەستنی کۆنگرەی بیستەمینی ڕۆژهەڵاتناسان لە شاری بڕۆکسلی وڵاتی بەلژیک، کە تێیدا مینۆرسکی وتارێکی گرنگی لەسەر مادەکان خوێندەوە و بە چەندین بەڵگەوە، کردنیە باپیرە گەورەی کورد.؟
- مستەفا کەمال لە ئەنجومەنی نیشتمانی تورکیادا، وتارێکی خوێندەوە و وتی: گرنگترین مەسەلەی بارودۆخی نێوخۆیی ئێمە گیروگرفتی دەرسیمە، لەبەرئەوە، بۆ بنەبڕکردنی ئەو کووانووە کوشندەیە، بۆ ئەوەی بتوانین خێراتر بڕیار بدەین، پێویستە حوکومەت دەستەڵاتێکی فراوان و بێ سنووری بدرێتێت.
- کۆچی دوایی هۆزانڤانی کورد ئەحمەد بەگی ساحێبقڕان.
- کۆچی دوایی حاجی مستەفا پاشا.
- لەدایکبوونی د. حوسەینی خەلیقی لە گوندی سەرچیی ناوچەی کامیارانی شاری سنە، نێوبراو مامۆستای فەلسەفە و کۆمەڵناسییە.
- لەدایکبوونی مێژوونووس د. کەمال مەزهەر ئەحمەد لە شاری سلێمانی.
- لە چاپدانی دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی لە چاپخانەی سلێمانی، کە بووە هۆی دڵگرانیی هەندێک لە بەگزادەکانی جاف.
- داڕشتنەوەی 6500 پەندی پێشینانی کوردی بە هۆنراوە لەلایەن پیرەمێردەوە.
- کودەتاکەی ئەفسەری کورد بەکر سدقی لە بەغداد.
- ئەم ساڵ، تەنێ خوێندکارانی کورد لە کۆلێژی سەربازی لە بەغداد وەرگیران، کە ئەویش بەهۆی بەکر سدقییەوە بوو.
- سەردانی محەمەد ئەمین زەکی بەگ بۆ سلێمانی.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان، حەمدی.
- مستەفا بارزانی بۆ شاری سلێمانی دوورخرایەوە.
- لە سێدارەدانی باوک و 4 برای هونەرکاری وێنەکێش عەزیز سەلیم ئەحمەد لەلایەن د.ق.
- لەدایکبوونی مێژوونووس ئەکرەمی مەحمودی ساڵحی ڕەشە لە گەڕەکی مەڵکەندیی شاری سلێمانی.
- یاریکردنی شانۆنامەی فاڵچی لەلایەن قوتابخانەی فەیسەڵیەوە لە بەردەرکی سەرای سلێمانی.
- ساڵح زەکی ساحێبقڕان بووە پارێزگاری بەعقوبە.