- یان 11-12: لە هۆڵی فەرمانداریی مەهاباد، کۆبوونەوەی دەستەی نوێنەرایەتیی خەڵکی کورد لەگەڵ دەستەی نوێنەرایەتیی حوکومەتی کۆماری ئیسلامی دەست پێکرا، نوێنەرایەتیی دەوڵەت بریتی بوون لە سەباغیان، سەحابی، داریوش فروهەر و نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردیش بریتی بوون لە شێخ عێزەدین حوسەینی - سەرۆکی دەستە، د. قاسملۆ، غەنی بلوریان، کەریمی حیسامی، هەروەها لە کۆمەڵە2 و چریکی فیدایش یەکی دوو کەس بەشداریی کۆبوونەوەکە بوون. کۆبوونەوەکە بە سەرنەکەوتوویی کۆتایی هات، چونکە دەوڵەتی ئێران ئامادە نەبوو لەگەڵ نوێنەری پارتی ڕامیاریدا دانیشتن بکات.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 17,129