- کردنەوەی گفتوگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ڕژێمی ئێڕاق و شەڕیان لەگەڵدا ڕاگرتن. جەلال تاڵەبانی بە کۆپتەری ئێڕاقی لە گوندی زیخانی دۆڵی بالیسانەوە چووە بەغداد و ئەمانەش لەگەڵیدا ڕۆیشتن: مەلا بەختیار، فەرەیدوون عەبدول قادر، دوکتۆر خدر، مولازم سەید کەریم و شەوکەت حاجی موشیر، چەند ڕۆژێک لە بەغداد مانەوە و جەلال تاڵەبانی چاوی بە سەددام حوسەین کەوت، پاشان بە ئوتومبیل هاتنەوە دۆڵی بالیسان. ئەو گفتوگۆیە ساڵێک و چل و دوو ڕۆژی خایاند، چەند جار جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا چوونە بەغداد و نوێنەرانی ڕژێمیش هاتنە کوردستان، لەوانە عیزەت ئیبراهیم ئەلدوریی جێگری سەرۆک کۆمار و کەسانی تر، زۆر جار وا جاڕ دەدرا کە پاش چەند ڕۆژێک ڕێکەوتننامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕژێم مۆر دەکرێت، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو. تەواوی پارتە کوردستانییەکانی تر ئەو گفتوگۆیەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یان بە جاشێتی تاوانبار کرد. سەرەتا ڕژێم گەلێک گفتی درۆینەی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا، بەڵام وردە وردە لە هەموو بەڵێنەکانی پەشیمان بووەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie des événements
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 16,668
Donnez votre avis sur ce produit!