- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەرزبوونەوەی کێشەی نێوان ینک و ڕەوتی کۆمۆنیست کە چەند کەسێک لە ڕەوتی کۆمۆنیست کوژراوە و ینک دەیەوێت کە ڕەوت بارەگاکانی بەرێتە دەرەوەی شاری سلێمانی.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەپێی دەنگوباسی تەلەڤزیۆنی میدیا، پارتی هێرشی کردووەتەسەر پکک و 70 کەس لە هەردوولا کوژراوە.
- ناوەڕاستی ئەم مانگە: بەپێی دەنگوباسی تەلەڤزیۆنی میدیا، پکک نزیکەی هەفت چەکداری یەکێتیی گرتووە لەگەڵ چەند ئوتومبیلێکدا، نێوانی ینک و پکک لەم مانگەدا زۆر تێکچووە.
- ئەم مانگە: ڕوودانی پێکدادانێک لەنێوان پۆلیس و بەرەی تورکمانیدا لە شاری هەولێر.
- کۆتایی ئەم مانگە: کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی ناوچەی مەریوان کە بووە هۆی زیانێکی زۆری گوندەکانی ئەو ناوچانە.
- دەرچوونی ژمارە 102ی گۆڤاری مەتین، ئەم گۆڤارە سەربە پارتییە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 9,181
Donnez votre avis sur ce produit!