- د.ت بە تاوانی داگرتنی ئاڵای تورک لەسەر قوتابخانەیەک 7 قوتابیی کوردی دەستگیرکرد.
- کێشەی کوردەکانی خۆرئاوا خرایە بەر باس و لێکۆڵینەوە لەلایەن پەڕڵەمانی ئەوروپاوە.
- عەبدوڵڵا سوهرابیی سەرنووسەری گۆڤاری ڕۆژهەڵات لەلایەن دادگای داگیرکەری ئیسلامییەوە لە سنە بۆ لێکۆڵینەوە بانگکرا.
- گیرهارد بلیس بەهۆی نێوهێنانی وشەی کوردستانەوە لە ئەستەمبوڵ لەسەر کارەکەی لابرا، نێوبراو مامۆستای زانکۆ بوو لە ئەستەمبوڵ.
- خاوەن ئیمتیازی هەفتەنامەی ئاسۆ لەلایەن داگیرکەری فارس بەتاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بانگکرایە دادگا.
- دۆزرانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە ناوچەی سەماوە، ئەم گۆڕە نزیکەی 2 هەزار تەرمی تێدایە و پێدەچێت هەموویان بارزانییە ئەنفالکراوەکان بن.
- بەهۆی چەندین پێکدادانی نێوان تورک و پکک، تەنها لەم مانگەدا 75 سەربازی تورک و 18 پێشمەرگە کوژراون.
- کوژرانی 2 خاوەن تەکیەی کورد لە موسڵ لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە.
- کێشەی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم گەورە بوو و گرژییەکی زۆری بەخۆوە بینی، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە نەوشیروان مستەفا بەتوڕەیی لەیەکێک لە کۆبوونەوەکانی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتیدا هاتووەتەدەرەوە. شایانی باسە لە کۆتایی ئەم مانگەدا جەلال تاڵەبانی سەردانی کوردستانی کرد و بێئەوەی مەسعود بارزانی ببینێت گەڕایەوە بەغدا.
- داگیرکەری ئێڕاق بڕیاریدا هێڵی شەمەندەفەری نێوان کەرکووک - سلێمانی و کەرکووک - هەولێر دروستبکات.
- دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سەماوە، ئەم گۆڕە نزیکەی 1500 تەرمی کوردی تێدایە کە لە ساڵانی هەشتاکاندا لەلایەن داگیرکەری ئێڕاقییەوە زیندەبەچاڵکراون.
- هەڵبژاردەی کوردستان بۆ یاریی کاراتێ لەسەرانسەری ئێڕاقدا یەکەمیی بەدەستهێنا.
- کۆتایی ئەم مانگە: نیوزیڵاند بڕیاریدا کۆمەڵێک ئاوارەی خۆرهەڵات لە کەمپی ئەلکەرامە وەربگرێت.
- فڕاندن و تیرۆرکردنی شاهۆ عەباسی کە کوردێکی پەناهاندەی کەمپی ئاڵتاش بوو، لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie des événements