ڕۆستەم باجەڵان، پەروەردەکار و شاعیرێکی ناسراوی بواری ئەدەبی منداڵانە لە ماوەی تەمەنی خۆیدا لە بواری زمان و ئەدەب و گۆرانی و شیعری منداڵاندا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە و کەسێکی ناسراو و دیاری ئەم بوارەیە.
مامۆستاو نووسەرو شاعیر ڕۆستەم باجەلان ناوی تەواوی: رۆستەم سەلام محەمەدئەمین ناسراو بە (ڕۆستەم باجەلان) ساڵی 1946 لە دایکبووی گەڕەکی خانەقای هەولێر ، خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە هەولێر تەواو کردووە، دواتریش بەشی کوردی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە و یەکەم جار لە ناوەڕاستی هەفتاکان لە گوندی پیرۆمەری دۆڵی ڕوستی دامەزراوە.
ئەو مامۆستایە ماوەی چەند ساڵێک بوو تووشی نەخۆشیی جەڵتە بوبو و بۆ چارەسەری ڕەوانەی تاران کرا، هەربۆیە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە چالاکی دوور کەوتبووەوەو لە( 15-03- 2018)کۆچی دوایی کرد.
ڕۆستەم باجەڵان، نەک پەروەردەکار جیا لە خۆی و لە بنەماڵەکەی و بەتایبەت کچ و کوڕەکانیشی ئەدیب و نووسەر و شاعیرن.
بەرهەمەکانی:
_ ژان و دڵداری/ شیعر، چاپی یەکەم، چاپخانەی الحوادث، بەغداد 1977.
_ شاعیڕێکی تینوو لە پەڕاوی بیرەوەریدا، چاپی یەکەم، چاپخانەی کامەران، سلێمانی 1978.
_ سۆلین، شیعر، چاپخانەی الحوادپ، بەغداد 1980.
_ دڵدارەکەم لە شاڕێکی ترە، چاپی یەکەم، چاپخانەی الحوادث، بەغداد 1980.
_ دەریا، چاپی یەکەم، چاپخانەی الحوادپ، بەغداد 1981.
_ لە پێناوی تۆدا دەژیم، چاپی یەکەم، چاپخانەی الحوادث، بەغداد 1982.
_ نیشتمانی مناڵ و رەشەبا (ھاوبەش)، چاپی یەکەم، چاپخانەی الحوادث، بەغداد 1982.
_ باخچەی منداڵان، ئەمیندارێتی گشتی ڕۆشنبیری و لاوان، چاپی یەکەم، 1983.
_ مناڵ و جیھانی وەرزش، چاپی یەکەم، 1986.
_ چامەی غەریب، بڵاوکراوەکانی بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز، چاپی یەکەم، ھەولێر 2001.
_ چامەی گرانەتا، چاپی یەکەم، 2002.
_ لە منداڵەوە بۆ منداڵ، چاپی یەکەم، 2004.
_ ڕۆمانی دەریای منداڵ، بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، ھەولێر 2004.
_ شیعرەکانم، شیعری منداڵان، بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان، چاپی یەکەم، ھەولێر 2007 .[1]