ئەم شانۆییە کە بەرهەمی تیپی شانۆی سێکانی بوو، لەهۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی و لەڕۆژانی (17-18-10-2010) و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەشانۆکار و بینەران نمایشکرا.
یارییەکی ترسناک لەشانۆگەری شەوی بکوژان-ی خۆزییە تریانای نووسەری کوبی وەرگیراوە و نەجات نەجم کاری ئامادەکردن و دەرهێنانی بۆ کردووە و ستافێکی هونەری سەرجەم کارەکانی ڕووناکی و میوزیک و دیکۆریان جێبەجێکردبوو.
نەجات نەجم دەرهێنەری شانۆییەکە بۆ کوردستانی نویَ وتی: بەگشتی شانۆییەکە پێکدێت لەیارییەک کەلەناو ماڵێکدایە و مناڵەکان ئەیانەوێت بەخەیاڵ دایک و باوکی خۆیان بکوژن و بەرەو ئەشکەوت هەڵبێن، یارییەکی ترسناک کۆمەڵێک یارییە لەناو شانۆییەکە، هەروەک چۆن بریتیە لەنواندن لەناو نواندندا.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,306