ساڵی (1939) لە گوندی پریسی سەروو لەدایک بووە، لە قوتابخانەکەی باوکیدا لەسەردەستی مامۆستا مەلا عوسمان زانستە شەرعییەکانی خوێندووە، پاش بەشداریکردن لە خولی #وەزارەتی پەروەردە# بوەتە مامۆستای سەرەتایی، ساڵی (1960) پەیوەندی بە ئیخوان موسلمینەوە کردوەو ئەندامی یەکەم شانەی ئیخوان بووە لە #هەڵەبجە#، ساڵی (1979) شانەی ڕێکخستنە نوێیەکانی ئیخوانی دروستکردوەتەوە، ساڵی (1987) دوای ئاشکرابوونی ڕێکخستنەکانی ئیخوان کۆچی کرووە بۆ ئێران، ساڵی (1992) لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکوانی ئیسلامیی بزووتنەوەی ڕاپەڕینی ئیسلامیی ڕادەگەیەنن و مامۆستا سدیق دەبێتە ئەمینداری گشتیی، ساڵی (1999) دەبێتە جێگری ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامیی، ئێستا ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی عێراقە.[1]
رۆژی #09-12-2019# لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 9,278
Donnez votre avis sur ce produit!