وەک بەرهەمی تیپی شانۆی نالی سەیدسادق لەوەرزی ڕەشەبای سلێمانی بۆ شانۆی گەنجان نمایشکرا.
ئەو شانۆییە لەهۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی، لەئێوارەی (01-11-2010) و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەشانۆکاران و بینەران وەک بەرهەمی بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری هەڵەبجە نمایشکرا، کە لەنووسینی عەلی ڕەزا غولامی و وەرگێڕانی جەمال جەلال و دەرهێنانی یاسین سەعید ڕەزا بوو، هەریەک لەئەکتەران مەریوان کەریم و شەیدا عومەر ڕۆڵەکانی نێو شانۆییەکەیان بەرجەستەکرد.
تێکستی شانۆییەکە باسی لەو زەمەنە دەکرد، کە هێشتا قسەکردن هەیە بۆ خۆشەویستی و قسەکردن هەیە بۆ عەشق و بۆ جوانییەکانی مرۆڤ، بۆیە مەرگ لەهەموو شوێنێک و لەهەموو سات و کاتێکدا ئامادەیەو نزیکترین کەسە لێمانەوە، بەلام مەرگ لەشانۆییەکەدا مەرگێکی عاشقەو دۆستێک بوو دەیویست پەیامێک بگەیەنێتە ئێمەی مرۆڤ.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,589
Donnez votre avis sur ce produit!