عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید
لەساڵی (2003)وە وەک وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بەرپرسی کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەئاودێری و دابینکردنی ئاو بۆ مەبەستی پیشەسازی و شارەوانی و وزەی کارۆمائی بووە و سەرپەرشتی ئەو چاکسازیانەی کردوە لەو بوارەدا ئەنجام دراون. دکتۆر عەبدوللەتیف ساڵی 1944 لە #سلێمانی# لەدایک بووە و ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازەی شارستانی ساڵی 1968 لەزانکۆی لیڤەرپول و ماستەر لە ساڵی 1972 و دکتۆرا لە ساڵی 1976 لە زانکۆی مانچستەر. لەگەڵ زۆر ڕێکخراوی پەیوەندیدار بەکاری ئەندازەیی و گەشەپێدانی کشتوکاڵ کاری کردوە. پێشتر لە یەمەن و سعودیە بەڕێوەبەری پڕۆژەی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی UNFAOی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بووە. ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی کۆنگرەی نیشتمانی عێراقی INC و نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بووە لە بەریتانیا (1986) و وتەبێژی بەرەی کوردستانیش بووە. لە ساڵی (2003)وە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بووە. [1]
لە #13-10-2022# پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی بەدەستهێناوە.[1]
لەتیف ڕەشید هاوژینی #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#، هاوەڵزاوای #مام جەلال#ە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,111
Donnez votre avis sur ce produit!