جۆری وشە: ناو
واتا:
بێشکە: لە فەرهەنگی خاڵ دا [1]
شتێکە لە دار و تەختە درووست دەکرێ و منداڵی ساوای تێدا دەپێچرێتەوە بۆ نووستن.
بێشکە: لە هەنبانە بۆرینە دا
لانک؛ بێشک
فارسی: گهواره [2]
واتای (گهواره) لە فەرهەنگی کاوە دا
ئێشک؛ بێشک؛ بێشکە؛ دەرکوش؛ دەرگووش؛ دەکووش؛ دەیدەک؛ دەیدی؛ دەیدیک؛ کورنْک؛ گافارە؛ گاوارە؛ گەرگووش؛ لاندک؛ لانک؛ لانکۆڵە (بچووک) ؛ لانکووڵ (بچووک) ؛ لانکووڵە (بچووک) ؛ لانکە؛ لەلوو؛ لەهندک؛ ماتک؛ مەهدک؛ نەنوو؛ هەزارگانی؛ هەلۆلک؛ هەلوورک؛ هەلووکی؛ هەلوولک. [3]
بێشکە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، وەستایانی کارسازی کورد، لە مێژوویەکی دیرینەوە درووستیان کردووە، بۆ نووستنی منداڵ لە تەمەنی یەک بۆ سێ ساڵ بەکاردێ، ئەو لەکوپەلانەی کە لەناو بیشکەدا بۆ منداڵ پێویستە کە بەئارامی پشووی تێدا بدا، پێکدێ لەم کەرەسانە: (دۆشەک، سەرین، بلوێر کوڕانە یان کچانە، جووتێک دەسرازە، سەربیشکە، حەتحەتۆکە) . [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Note: Kurdipedia veut rassembler «tous» les mots et expressions de tous les dialectes kurdes. S'il vous plaît aider Kurdipedia ...
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 13,664
Donnez votre avis sur ce produit!