جۆری وشە: ناو
چاویلکە: لە فەرهەنگی خاڵ دا
1-دوو شووشەیە لە چوارچێوەدا بۆ شت بینین یا پاراستنی چاو لە تەپوتۆز دەکرێتە چاو
2-برینێکە لە لەش پەیدابووبێ و چاوگەی داکەوتبێ
چاویلکە هەنبانە بۆرینە
کوردی:
1- گۆزلک؛ عەینەک
2-نەخۆشیەکە بەلەکی نەخۆش پۆڕگ دەردەکا
فارسی:
1-عینک
2-نوعی بیماری
چاویلکە: لە فەرهەنگی شێخانی دا
چەشمەک • چاویلە • عەینەک
ئێستا پیرم و کەوتوومەتە ئاویلکە
چاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکە
#هێمن موکریانی#
شاکر فەتاح لە فەرهەنگۆکی ئینگلیزی کوردی (A Vocabulary of English-Kurdish and Kurdish-English) کە ساڵی 1934 لە چاپخانەی زاری کرمانجی لە ڕەواندز چاپ کراوە، وشەی چاویلکەی بە هاوتای (Spectacles) داناوە. لە پەراوێزدا نووسیویە: لە دەوری ڕەواندز بە (عەینەک) ئەڵێن چاویلکە.
. ئەمڕۆ نەک هەر لە ڕەواندز، بگرە لە تەواوی باشوور وشەکە زۆر کەم بە کار دەهێنرێت. ئەو ڕۆژە لە هاوڕێیەکی سلێمانیم پرسی: (ئەمە چییە لە چاوت)، گوتی: (عەینەکە، قابیلە چییە!)
(Ziyad Es'ed).
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Note: Kurdipedia veut rassembler «tous» les mots et expressions de tous les dialectes kurdes. S'il vous plaît aider Kurdipedia ...
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 914
Donnez votre avis sur ce produit!