بژار عەبدولحەکیم ئەنوەر شێروانی ناسراو بە (بژار حەکیم) لە 9ی سێپتەمبەری 1982 لە گەڕەکی سەربەستی - کوران- لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە.نووسەر و ڕۆژنامەنووسە و لە بەشێکی میدیاکانی باشووری کوردستان کاری کردووە و ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە. ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی و ئەندامی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد و ئەندامی بنکەی ئەدەبی و ڕووناکبیریی گەلاوێژە گوتاری ئەدەبیی و شیعر دەنووسێت و تاوەکو ئێستا پێنج کتێبی چاپکراوی هەن: دەنگی وشەکان- گوتاری ڕۆژنامەنووسی- 2010 ئاوازێک لە قەدی گەڵادا- شیعر- 2012 هەناری ڕەش- شیعر- 2012 پەیڤ ومانا- خوێندنەوەی دەق. بژار حەکیم لە ساڵی 2005 لە هەفتەنامەی هەواڵ لە شاری #کەرکووک# وەک پەیامنێر دەستیکردووە بە کاری ڕۆژنامەنووسی و تاوەکو ساڵی 2011 لەم هەفتەنامەیە بەردەوامبووە. دواتر بەشێوەی کاتی وەک ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ئاسۆ، پێگە کاری کردووە و گوتار وگۆشەی هەفتانەی لە ڕۆژنامەی پێگە و لە چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی بڵاوکردوونەتەوە. ماوەی چوارساڵ هەواڵساز لە تۆڕی میدیایی ڕووداو کاریکردووە و لە ڕادیۆی نەورۆزی #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی هەرێمی کوردستان بە پلەی بەڕێوەبەر فەرمانبەرە. بێجگە لە زمانی کوردی زمانی دایک، زمانی عەرەبیش دەزانێت. لە ئەزموونی کاری ڕۆژنامەنووسیی و ئەدەبیدا چەندین خەڵاتی وەرگرتوون کە پێکهاتوون لە: خەڵاتی لاوی ساڵ بۆ ڕۆژنامەنووسی وەک ڕۆژنامەی کاخەز بۆ ساڵی 2008 لەلایەن وەزارەتی وەرزش و لاوانی هەرێمی کوردستان. خەڵاتی پەیمانگەی زمان و پیشەی ڕۆژنامەنووسی لە ساڵی 2010خەڵاتی باشترین ڕاپۆرتە هەواڵ لەلایەن پەیمانگەی عێراقی بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی لە ساڵی 2011 خەڵاتی دووەمی گوڵە هەنار بۆ شیعر ساڵی 2012، خەڵاتی دووەمی شیعر لە بیستەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ ساڵی 2016.
بژار حەکیم لە خانەوادەیەکی مەلازادەی هۆزی شێروانی لە دەشتی کەندیناوەیە و باب و باپیرانی تیرەی مەلازادەکانی هۆزی شێروانین. بنەماڵەکەیان بێجگە لەوەی کە بەمەلازادە ناویان دەرکردووە، هاوکات لە بزاڤی ڕۆشنبیریی و شۆڕشگێڕیشدا لەریزەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#دا لە ساڵانی هەشتاکاندا لە شاری کەرکووک و دەشتی کەندێناوە ڕۆڵی گرنگیان لە مێژوویی خەباتی نەتەوەییدا هەبووە. مەلا ڕەسوڵ باپیرە گەورەی بژار حەکیم یەکێک لە کەسایەتییە ئاینییە بەناوبانگەکانی دەشتی کەندێناوە بووەوە هەروەها یەکەم قازی شەرعی #مەخموور#یش بووە. بژار حەکیم لە ساڵی 2004 لەگەڵ ژیان جەلال، هونەرمەند و شانۆکار ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و کوڕێکیان بەناوی ژیر هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا بژار حەکیم دوو برای دیکەشی بەناوەکانی هەژار حەکیم و بەیار حەکیم لە بواری میدیادا کاردەکەن و ڕۆژنامەنووسن.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,245
Donnez votre avis sur ce produit!