ریفراندۆم بەیەکێک لە میکانیزمە یاسایی و سیاسییەکان ئەژمار دەکرێت و جۆرەکانی زۆرن،
بۆ نموونە ڕیفراندۆمی دەستووری لەسەر پرۆژەی دانانی دەستوور و پەسەندکردنی یاخود هەموارکردنی،
هەروەها ڕیفراندۆمی یاسایی بەمەبەستی بەشداری هاووڵاتییان لە دانان و دەرچوونی یاساکان،
بەڵام گرنگترین شێوازی ڕیفراندۆم، ڕیفراندۆمی سیاسییە، کە بریتییە لە ڕێگادانان بۆ وەرگرتنی ڕای گەل لە بڕیارێکی سیاسی تایبەت
وەک ڕیفراندۆمی چارەی خۆنووسین،
ریفراندۆمی دەستنیشان کردنی شێوازی فەرمانڕەوایی سیاسی،
ریفراندۆمی بەئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی یاخود هەرێمی یاخود پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی،
ریفراندۆمی پەیوەست بە یاساییە داراییەکان.ئەمانەی سەرەوە ئاماژە پێکراو بەبنەما سەرەکی و بنەڕەتی یاسایی هەژمار دەکرێن لە مەسەلەی ڕیفراندۆم.
د.نەژدەت ئاکرەیی [1]
Note: Kurdipedia veut rassembler «tous» les mots et expressions de tous les dialectes kurdes. S'il vous plaît aider Kurdipedia ...
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,534
Donnez votre avis sur ce produit!