رێواس: تولەڕەش، ڕێواوی، ڕیڤاس، ڕێباس، ڕێوج، ڕیس، گیایەکی چەند ساڵەی باڵا بەرزە و 1 میتر و هێندێ جاریش زیاتر بەرز دەبێ، گەڵای گەورە، پان، پەنجەیی و ددانەدارە، لە نێوەڕاستی گەڵاکانەوە نێرتکێ ئەڕوێ کە ڕەنگە هێندێک جار 2 تا 3 میتر بەرز بێتەوە و گوڵی سەوزی مەیلەو زەرد و مەیلەو سوور ئەگرێ. لە دابەش کردنی گیایی دا سەر بە تیرەی حەوت گرێکان و لە جنسی ڕێواسەکان Rheum نە. تامی ترشە و دژی کرمی نێوزگە.
رێواس 5 جۆری سەرەکی هەیە کە ئەمانەن:
1 باسکڵاو
2 نێرتکەرێواس
3 ڕێواسی بن بەرد
4 لەق لەق
5 مام ڕێواس
جۆرێکی دیکەشی هەیە کە جافەکان قاڵاوقنگەی پێ ئێژن کە ڕەنگە هەر یەکێ لەم پێنجەی سەرەوە بێ، یان ئەویش جۆرێکی دیکە بێ. ڕێواس دایم وەک دەوا لە کوردەواری دا بەکار هێنراوە، بەتایبەتی دژی کرمی ڕیخۆڵە.
رێواس پێش 5000 ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتی چین و تایوان دا وەک دەرمان کەڵکی لێوەرگیراوە و لە سەدەکانی نێوەڕاستدا گەیشتە ئورووپاش و دوای ماوەیەک ون بووەوە و جارێکی تر لە سەرتای ساڵی 1800ی زاینی دا گەیشتەوە ئورووپا.
ئەمەش جۆرێکی ترە Rheum rhaponicun بە فەرانسەوی Rhubarbe groseille یان Ribesی پێی ئەڵێن.
ئەم وێنە لە کەلی خان (بانە) گیراوە.
Note: Kurdipedia veut rassembler «tous» les mots et expressions de tous les dialectes kurdes. S'il vous plaît aider Kurdipedia ...
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 9,827