نووسینی :فەیلەدسوفی هیندی “بەیدەبا”
وەرگێڕانی :محەمەد چیا
ساڵ و شوێنی بڵاوکردنەوە : 2015 سلێمانی (چاپی یەکەم)
کوورتەیەک :
کەلیلە و دیمنە پەرتووکێکی فەلسەفییە زۆر چیرۆکی لەسەر زمانی ئاژەڵان تێدایە کەپڕە لە پەند و ئامۆژگاری و لە نووسینی فەیلەسووفی هیندی (بەیدەبا) بۆ (دەبشەلیم) پاشایەکی هیندی نووسیوە، (برزەوی) وەریگراوەتە سەر زمانی فارسی، (عومەر تۆفيق) یەکەم کەس بوو لە عەرەبییەوە وەریگراوەتە سەر زمانی کوردی. هەروەها فەیلەسوفی گەورە (بەیدەبا) ئەم پەرتووکەی پر کردووە لە چیرۆکی بەنرخ و قسەی خۆش و نەستەق وە ڕامیاری تەواو و زانین و ئامۆژگاری بۆ هەموو کاروبارێکی مرۆڤ وە لەسەر زمانی ئاژەڵ ئەو شتانەی گوتووە لەبەر پاراستنی لە زۆرداران و تێنەگەشتوان. ئەوەش لەسەر فەرمانی پاشای هیند (دەبشەلیم) کە ئەم پەرتووکە شوێنی شانازی ئەو بووە ٫ بە جۆریک کە گەورەیی و سوودی گەیشتە گوێی کیسرا (ئەنوشیروان) ی پادشای ئێران ٫ ئەویش پزیشک و زانای گەورەی خۆی کە (برزەوی) ناوبوو ناردی بۆ هیند بۆ هێنانی ئەو پەرتووکە ئەویش بەچەند سزا و ناخۆشی تا لەوی دەریهێنا و وەریگێرایە سەر زمانی فارسی. وە لەسەدەی عەباسی بوێژی بەناوبانگ (عەبدوڵڵا ئیبن موقەففەع) کردی بە عەرەبی کەتا ئێستا جێگەی سەرسوڕمانی ڕەخنەگرانی عەرەبە.پاشان وەرگیرایە سەر زۆریک لە زمانەکان.
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 15,263
Donnez votre avis sur ce produit!